دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – خانەقین دوو بارهەڵگر پێکیاندادا و سێ کەس برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کەلار – خانەقین نزیک گوندی تۆپ عەسکەر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێکیاندادا و سێ کەس برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “رووداوەکە جگە لە زیانە گیانییەکان زیانی ماددی زۆری لێکەوتووە”.