ئەستێرەکانی چێڵسی (بەڵێ)یان بۆ پۆچتینۆ کردووە

یاریزانانی یانەی چێڵسی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە، بە نزیکبوونەوەی یانەکەیان لە دابینکردنی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی، ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە واژۆکردنی گرێبەستی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی نزیکبووەتەوە، زۆرینەی یاریزانانی یانەکەش کارکردنیان لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە پەسەندکردووە.

جگە لە پۆچتینۆ، ڤینسنت کۆمپانی و ڕاهێنەرێکی دیکە کە ناوی نەهێنراوە نزیکبوون لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی چێڵسی، بەڵام ئەستێرەکانی “بلوز” دووپاتیانکردووەتەوە، کە لەڕێگەی یاریزانانی تۆتنهامەوە دەربارەی بەتوانایی پۆچتینۆ بیستوویانە و داوایانکردووە ئەو ڕاهێنەرە وەرزی داهاتوو ڕاهێنانیان پێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share