بنزیمە مباپێ پەلکێشی مەدرید دەکات؟

کەریم بنزیمەی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن ئیدارەی یانەکەیەوە ئەركی قایلکردنی مباپێی بە مەدرید پێبەخشراوە.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یاریزان کەریم بنزیمە و کیلیان مباپێ لە یەک ڕۆژ و ساتدا (دوێنێ) لە دوورگەی میکۆنۆس لە یۆنانەوە وێنەیان بڵاوکردووەتەوە، هەروەها دووانەی ناوبراو وێنەیان لەگەڵ شێف “نوسرەت” گرتووە، کە ئەو کەسایەتیەش ماوەیەکە لە وڵاتی یۆنانە، بەتایبەت دورگەی میکۆنۆس.

یانەی شاهانە ساڵانێکە ڕێسایەکی بەکارخستووە، بەهۆیەوە یاریزانە دێرینەکان دەگەڕێنەوە و لە یانەکە وەک نوێنەر، یاخود نێردە و کادری کارگێڕی دەستبەکاردەبن، بەڵام بنزیمە لەتەمەنی 33 ساڵییەوە ئەو ئەرکەی پێبەخشراوە و سەرەڕای ئەوەی تەنها یاریزانێکە لە پێکهاتەی ئەنچلۆتی، بەڵام لەلایەن فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەوە ئەرکی قایلکردنی کیلیان مباپێی هێرشبەری پاریسی پێبەخشراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، کەریم و مباپێ پەیوەندی نێوانیان زۆر بەهێزبووە، بە ڕادەیەک کە کاریگەریی لەسەری دروستکردووە بۆندەکەی لەگەڵ پاریس نوێنەکاتەوە، لە بەرامبەردا درێسی شاهانە بپۆشێت، هەر بۆ ئەو مەبەستەشە لە دوورگەی میکۆنۆس کاتەکانیان بەیەکەوە بەسەردەبەن.

بابەتی پێشتر

فەرمی .. ڕامۆس پەیوەندی بە پاریسەوە کرد

بابەتی دواتر

یوێفا ئینگلتەرا بە بەکارهێنانی لەیزەر تۆمەتباردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share