ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ شەممە لەخول و پاڵەوانێتییەكانی ناوخۆی ئەوروپا چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام دەدرێن.

خولی ئینگلتەرا زۆرترین یاریی بەهێزی تێدا بەڕێوەدەچێت، كاتژمێر 5 یانەی چێڵسی لە ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەی ۆڵڤەرهامپتۆن دەكات.

7:30 خولەك مانچستەر یونایتدی شەشەم بەرامبەر برایتۆنی نۆیەم یاریی دەكات.

یاریی لوتكەش لە نێوان لیڤەرپوڵ و تۆتنهام بەڕێوەدەچێت، لیڤەرپوڵ شەڕی ناسناوی خولی ئینگلتەرا دەكات و تۆتنهامیش دەیەوێت بگاتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

نۆ یاریی ڕابردوو لە ناو ئانفێڵد، حەوتیان لە سوودی لیڤەر كۆتایی هاتووە و دوانیشیان یەكسان بوون.

لەخولی ئیسپانیاش كاتژمێر 10ی شەو، یانەی بەرشلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ڕیاڵ بیتس یاریی دەكات.

بیتس بووەتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و ڕاگەیاندنەكان دەڵێن لەلایەن یاریزانەكانی بەرشلۆنەوە ڕێڕەوی ڕێزلێنانیان بۆ دەكرێت.

بیتس پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە و بەرشلۆنەش پێنجەمە.

لەخولی ئەڵمانیاش یانەی بروسیا دۆرتمۆند لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی گروتر فۆرس.

دۆرتمۆند دوو یاریی ڕابردوو شكستی هێناوە و گروتر فۆرسیش هەژدەیەم و كۆتا یانەی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیایە.

خولی ئینگلتەرا

چێلسی – ۆڵڤەرهامپتۆن 5:00

برایتۆن – مانچستەر یونایتد 7:30

لیڤەرپوڵ – تۆتنهام 9:45

خولی ئیسپانیا

ڕیاڵ بیتس – بەرشلۆنە 10:00

خولی ئیتاڵیا

تۆرینۆ – ناپۆلی 4:00

خولی ئەڵمانیا

گروتر فیۆرس – بروسیا دۆرتمۆند 4:30

بابەتی پێشتر

یانەی چێڵسی خاوەنی نوێی دیاریكرد

بابەتی دواتر

حەوت زانیاریی سەرنجڕاکێش

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share