کەشناسی: تاوەباران دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان تاوەباران و بروسکە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، کاریگەریی دابارین سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەبێت، رێژەی دابارین پیشبینی دەکرێت بڕێکی مامناوەند بێت، کاریگەریی  دابارین لە کاتەکانی ئیوارەدا کەمدەبێتەوە تەنها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نەبێت بۆ بەیانی سێشەممە دەمینێتەوە.

پلەکانی گەرما  بەنزیکەی ( 1 تـــا 3 ) پلە نزمتردەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .

سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت دابارین لە ناوچە کانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامی دەبێت بەشێوەی نمەباران پاشان لە کاتەکان ئێوارە دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم ناوچەیە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى درەنگانى شەودا کۆتایى دێت و کەش جێگیر دەبێت.

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

داستانی پاشا و وەزیرە زمان چەورەکانی

بابەتی دواتر

نوێترین هەواڵ لەسەر گەڕانەوەى مێسی بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share