بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رادەگەیەنێت، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل وپیاسەكردن،پێویستی بەچەك و ماددەی سەرخۆشكەر نییە.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم وێنەیەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و پیاسەكردن ،پێویستی بە چەك و ماددەی سەرخۆشكەری نیە ،چونكە ئەوەی ئەو شتانەی لابێت،لەگەڵ بچووكترین كێشە، لەوانەیە كارەساتێك بخوڵقێنێت.
دەشڵێت، “ئەو شتانە ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەكانی پۆلیس و هاتوچۆوە دەستیبەسەرداگیراوە لەناو یەك ئۆتۆمبێلدا بووە.