ئەمڕۆ یادی 125 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییە

ساڵانە 22ی نیسان بە یادی رۆژنامەگەریی کوردی دانراوە، لەو بەروارەدا و 125 ساڵ لەمەوبەر یەکەم رۆژنامەی کوردی لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان و جەلادەت بەدرخانەوە دەرکرا.

لە بەرواری 22ی نیسانی ساڵی 1898 یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی “کوردستا” لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە بڵاوکرایەوە.

رۆژنامەی “کوردستان” لە ماوەی پێنج ساڵدا 31 ژمارەی لێ دەرچووە و لە شوێنی جیا جیا چاپکراوە.

دواتر لە چەند ساڵ و سەردەمی جیادا رۆژنامەی “کوردستان” ژمارەی دیکەی لێ بڵاوکراوەتەوە، بەڵام سەرەتای بناغەی رۆژنامەگەریی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ 125 ساڵ لەمەوبەر و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستان لە قاهیرە.

یەکێک لە گرنگترین ئەو هەنگاوانەی رۆژنامەی “کوردستان” هێنایە ئاراوە، گواستنەوەی زمانی کوردییە تەنها لە زمانی قسەکردنەوە بۆ زمانی نووسین و چاپ و بڵاوکردنەوەی رۆژنامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: نابێت بەناوی یاساوە سنوورەکانی کاری ڕۆژنامەوانی بەرتەسکبکرێتەوە

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت بەناوی یاساوە سنوورەکانی کاری ڕۆژنامەوانی…
Total
0
Share