بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانەوە

لەمەودوا هاوڵاتی دەتوانێت لە رێگەی مۆبایلەكەیەوە ئاگاداری بەشەخۆراكی مانگانەی ببێت و هەر جۆرێكی پێكهاتەی بەشەخۆراكی نەوێت، رەتیبكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، ئەپلیكەیشنێك لە رێگەی گووگڵەوە تەرخاندەكەن بۆ بەشەخۆراكی مانگانە و بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی “لابردنی خۆكردانە”ی پێكهاتەكانی بەشەخۆراك بۆ هاوڵاتییان دەستبەردەكەن.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، “فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی، بە هاوكاریی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەپلیكەیشنی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە پڕۆژەی بەشەخۆراك رادەگەیەنێت”.

پڕۆژەكە بە جۆرێكە هاوڵاتی دەتوانێت ئاگاداری چۆنێتیی دابەشكردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ببێت و هەر خۆراكێكی پێكهاتەی بەشەخۆراکی مانگانەی نەوێت، لە رێگەی ئەپلیكەیشنی ئەلیکترۆنییەكەوە رەتیبكاتەوە.

لایەنێكی دیكەی پڕۆژە ئەلیكترۆنییەكە، تایبەتە بە ئەو كەسانەی بەشەخۆراكی مانگانە و ئارد بە شێوەیەكی نایاسایی وەردەگرن، كە دەتوانن لە رێگەی هەمان ئەپلیكەیشنەوە رەتیانبكەنەوە و ئەگەر لە ماوەیەكی دیاریكراودا كە وەزارەتەكە بە “ماوەی لێخۆشبوون” ناویبردووە ئەو كارە بكەن، ئەوا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا ناكرێت.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی "تكا لە هاوڵاتییان" دەكات

بابەتی دواتر

دوای چەند كاتژمێرێك لە تەقەكردنی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share