بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی كەمێك باران لە ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵات لە ناوچە شاخاوییەكان دابارین زیاتر دەبێت هەندێك كات تاوەباران و هەورە تریشقە دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی كەمێك باران لە ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵات لە ناوچە شاخاوییەكان دابارین زیاتر دەبێت هەندێك كات تاوەباران و هەورە تریشقە دەبێت، پلەكانی گەرماش 1-3 پلە بەراورد بە دوێنێ نزمتردەبنەوە”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆك : 23 پلەی سیلیزی
كەركوك : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی