پەرلەمانتارێك: قەرز دەكرێت و پێشمەرگە سوودمەند دەبێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی پڕۆژەیاسای بودجە 228 ملیار دینار لە بودجەی وەزارەتی بەرگریی بۆ پێشمەرگە تەرخاندەكرێت و دەشڵێت، “داوامانكردووە لەو قەرزانەی لە دەرەوە بۆ هێزە ئەمنییەكان دەكرێت پێشمەرگەش سوودمەندببێت”.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕی 228 ملیار دینار لە بودجەی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پێشمەرگە تەرخانكراوە و پێشتر كە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت راگەیەندرا و حكومەت پێكهێندرا یەكێتی رۆڵی كارای هەبووە و داكۆكی لە زامنكردنی مافی هێزەكانی پێشمەرگە و مووچەخۆران كردووەتەوە.
ئاشكراشیكرد، “بەپێی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 بڕی 453 ملیۆن دۆلار و 10 ترلیۆن دینار قەرزی بیانی بۆ هێزە ئەمنییەكان دیاریكراوە و ئێمە داكۆكی دەكەین كە پێشمەرگە پشكی لەو قەرزانە هەبێت كە تەنها هێزەكانی پێشمەرگە لە ماوەی رابردوودا بێبەشبوون”.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، “پێویستە حكومەتی هەرێم پابەندبكرێت بە كاركردن بە هەمواری یاسای خانەنشینیی عێراق لە بەرژەوەندیی زیندانییانی سیاسی و خانەنشیناندا”.

بابەتی پێشتر

چێشتخانەیەك لە سەهۆڵەكە داخرا

بابەتی دواتر

بایدن خۆی كاندید دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share