چێشتخانەیەك لە سەهۆڵەكە داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت چێشتخانەی سەید ئەلمەكارمی لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) داخست.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كاتی سەردانی لیژنەكە بۆ چێشتخانەی سەید ئەلمەكارم، دەركەوتووە لەگەڵ ئەوەی سەرپێچی لە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری كردووە، بەشێوەیەكی ناتەندروست مریشكی بەستووی خاوكردووەتەوە، هەروەها پاشەڕۆی قرتێنەرەكان لە شوێنی ئامادەكردنی خواردەمەنییەكەیدا هەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی چێشتخانەی سەید ئەلمەكارم دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: پارتی بە قسە و لەبەرچاوی خەڵك لەگەڵ هەڵبژاردندان بە كردەوە نایەنە پێشەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەو پێشنیازەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان كردبووی پارتی رەتیكردووەتەوە و دەشڵێت، “پارتی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share