کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، یەکەم رۆژی جەژن شەپۆلێکى تۆز و خۆڵ ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە و کاریگەرییەکەى بە سوکى دەگاتە هەندێک ناوچەى هەرێم بە تایبەت کەرکوک و گەرمیان.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “پێشبینى دەکرێت سبەینێ بەیانى ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت وهەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقە لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوچەکانى باکورى هەرێم پاشان کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ناوەڕاست و رۆژهەڵات و ئیدارەى راپەڕین و هەندێک ناوچەى گەرمیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شەپۆلێکى تۆز و خۆڵ ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە و کاریگەریەکەى بە سوکى دەگاتە هەندێک ناوچەى هەرێم بە تایبەت کەرکوک و گەرمیان و پلەکانى گەرما (2-3) پلە نزم دەبنەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لەبەرئەوەى لە وەرزی بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکاری هەیە لە کەشوهەوادا، ئەگەرى روودانى تاوە باران و هەورە بروسکەى لە ناکاویش هەیە لە هەر ناوچەیەک”.

بابەتی پێشتر

بەبۆنەی جەژنەوە داوای ئاگربەستێکی سێ رۆژەیی لە سودان دەکرێت

بابەتی دواتر

ئەو ژنەی 35 ساڵ چاوەڕوانی گەڕانەوەی منداڵە ئەنفالكراوەكانی كرد كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share