لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە سبەینێی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.
لیژنەی بینینی مانگ لە وڵاتی سعودیە رایگەیاند، “ئەم ئێوارەیە توانراوە مانگ ببینرێت و سبەینێ هەینی 21 ی نیسان یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانە”.
پێشتریش تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی موسڵمان هەینیان وەک یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکردبوو.
لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن و تا ئێستا بڕیار لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان نەدراوە.