دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لە شاری موسڵ دەستگیرکرا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سەعد کەمبش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننی عێراق لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەی غەزلانی موسڵ دەستگیرکرا، بەڵام لەکاتی دەستگیرکردنەکەیدا دۆخی تەندروستیی تێكچووە و لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە”.
سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رۆژی 11ی ئەم مانگە بەتاوانی گەندەڵی و بەهەدەردانی 49 ملیار دینار بە چوار ساڵ زیندانی سزادرا دەستگیرکرابوو سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو، بەڵام شەوی رابردوو لە زیندان هەڵات.
هاوکات هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت “ئەندامانی خێزانەکەی سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لەبازگەیەکی کەرکوک دەستگیرکران کە بەنیازبوون بەرەو شاری هەولێر هەڵبێن”.
سەرچاوەکە وتیشی “خانەوادەکەی بریتیبوون لە هاوسەرو براکەی و سێ منداڵی کەمبەش”.