هەولێر.. شەڕ لە حەمامێكی ژناندا روویدا

شاری هەولێر

شەڕ و پێكداهەڵپژان لە هەولێر گەیشتە حەمامێكی ژنان و پۆلیس بۆ كۆتایی پێهێنانی دەستێوەردان دەكات.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە حەمامێکی ژنان لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر لەسەر وێنەگرتنی ژنان بە مۆبایل دەبێتە شەر ژن و دواجار پۆلیس کێشەکە بە کۆتا دینێ.

لە سایەی حكومەتی راسپاردەدا شارەكە بە نائارامی لە زۆرینەی بوارەكاندا تێدەپەڕێت.

بەجۆرێك تەنها شەوی رابردوو دوو رووداوی شەڕەتەقە لە هەولێر روویاندا و كوژرانی منداڵێك و چەند بریندارێك و زیانی ماددییان لێكەوتەوە.

لە رووداوی یەكەمدا، شەڕەتەقە لە نێوان هێزێکی ئەمنی و ئەندامانی باندێکدا لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر روویدا و تەقەی زۆر کرا.

بەهۆی تەقەکردنەکانەوە، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانی دانیشتووی گەڕەکەکە کوژرا و چەند کەسێکیش برینداربوون، زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتییان كەوت.

بە چەند كاتژمێرێك دواتر، لەسەر رێگای قۆریتانی سەر بە ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ روویدا و تەقەکرا.

بەپێی زانیارییەکان، لایەنێکی هەڵگیرسێنەری شەڕەکە گەراجێکی دروستکردنی کەرەڤانەی سووتاندووە و بەو هۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
Total
0
Share