جیاكارییەكی دیكەی حكومەت ئاشكرابوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوێك دەسەڵاتی داوە بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ گواستنەوەی راژە و تەنسیب و تەواوی دەسەڵاتەكان تایبەت بە رێكخستنەوەی راژە و میلاكی فەرمانبەران، بەڵام ئەو دەسەڵاتە بە ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە نەدراوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی 3377 لە 16ی 3ی 2023دا نووسراوەكەی ئاراستەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كردووە.

پێشتر ئەو دەسەڵاتە بە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین دراوە و ئەمساڵ دەسەڵاتیان پێنەدراوە.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: حكومەت بە پلان داهاتی سلێمانی كەمدەكات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بازاڕی دۆلارەكە دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومرەکارێکی کورد گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومرەکارێکی هەرێمی…
Total
0
Share