هازارد بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەبێت؟

 

یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئیدین هازارد لە پێناو گەڕانەوەی پێشوەخت و بەشداریکردن لە یاری کلاسیکۆ، هەنگاوەکانی قۆناغی چارەسەری خێراکردووە.

بڕیارە 24ی تشرینی یەکەم لە یاریگای کامپ نو یەکەم کلاسیکۆی وەرزی نوێ لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنەی خانەخوێ و ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری ئەنجامبدرێت، لەم ڕوبەڕوبوونەوەیەشدا کە هەفتەی حەوتەمی لالیگا دەکات، زینەدین زێدانی فەرەنسی و ڕۆناڵد کومانی هۆڵەندی ئەوپەڕی پێویستیان بە توانای یاریزانانیان دەبێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، وادەی دیاریکراو لەلایەن ستافی پزیشکی یانەی شاهانە بۆ گەڕانەوەی هازارد لە پێکان چوار هەفتەیە، هەفتەیەکی تێپەڕاندووە و هێشتا سێ هەفتەی ماوە قۆناغی چارەسەر و حەوانەوە تێپەڕێنێت، بەڵام لەسەر داوای یاریزانەکە قۆناغەکان بە خێرایی کاریان لەسەرکراوە.

بەپێی پلانی داڕێژراو لەلایەن زێدان و ستافی پزیشکی ڕیاڵەوە، هازارد لە ڕوبەڕوبوونەوەی قادش بەشداری پێناکرێت، ئەگەر بێتو قۆناغی چارەسەر بەو شێوەیە بەڕێبکات کە پلانی بۆ داڕێژراوە لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەکان (21ی تشرینی یەکەم) لە چەند خولەکێکدا بەشداری پێدەکرێت، لەدوای ئەو وادەیەش بۆ یاری کلاسیکۆ بە ڕێژەی لەسەدا سەدی توانا جەستەییەکانییەوە ئامادەبێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە وەرزی ڕابردوو بۆ وەرزی نوێ هازارد تەنها بەشداری 22 یاری کردووە، ئەو ڕێژەیەش بۆ یاریزانێک نرخەکەی 150 ملیۆن یورۆ بووە بەهیچ شێوەیەک وەک دەستکەوت ئەژمارناکرێت.

ئەستێرە بەلجیکیەکە لە ماوەی حەوت وەرز یاریکردنی بۆ یانەی چێڵسی تەنها لە 27 یارییدا بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکردووە، ئەو ڕێژەیەش هاوتایە لەگەڵ ڕێژەی بەشدارینەکردنەکانی لە ماوەی وەرزێکدا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی پێشتر

پاریس و یوڤانتۆس پەیوەندیان بە لێپرسراوی کارەکانی ڕامۆسەوە کردووە

بابەتی دواتر

سکۆلز: ڕەنگە ئەم هێرشبەرە بگاتە ئاستی مێسی و کریستیانۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاراوخۆ بەهۆی پێکانەوە دووردەکەوێتەوە

دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان، دەرکەوتووە ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە دووچاری پێکانێکی مامناوەند بووە. بەپێی زانیارییەکانی خاڤی میگێل،…
Total
0
Share