كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای رۆژانی جەژن راگەیاند و پێشبینیی بارانبارین دەكات.
بەپێی راگەیەندراوی ئەمڕۆ چوارشەممەی دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، سبەینێ پێنجشەممە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نمەباران دەبارێت و رۆژی هەینی بڕی بارانبارینەكە زیاتر دەبێت و دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و تاوەباران.
كەشناسیی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەندێك ناوچەی هەرێم باراندەبارێت و لە كاتەكانی شەودا دەبێتە لێزمەباران، رۆژی یەكشەممەش ئاسمان هەوردەبێت و نمەبارانی كەم چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.
وەك دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینیكردووە، لە رۆژی هەینییەوە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان چەند پلەیەك نزمدەبنەوە و خێرایی با زۆربەی كات مامناوەند دەبێت.