لە هەولێر مامۆستایەک ماوەی یەک ساڵ و نیو دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی حەوت ساڵ

لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە شاری هەولێر منداڵێکی تەمەن 7 ساڵ ماوەی ساڵ و نیوێکە لەلایەن مامۆستایەکییەوە دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتە سەر، ئەگەری هەیە چوار منداڵی دیکەی هەمان قوتابخانە کەیسی هاوشێوەیان هەبێت.

لە دوێنێوە هەواڵی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لە قوتابخانەیەکی تایبەتی عەنکاوە لە شاری هەولێر بڵاوبووەتەوە، بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە لەلایەن مامۆستاکەیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە ئەگەر ئاشکرای بکات.

ئەو منداڵە حەوت ساڵە لەلایەن مامۆستاکەیەوە کە خەڵکی دیمەشقە و تەمەنی 35 ساڵە، چوار جار دەستدرێژی کراوەتەسەر.

دایک و باوکی منداڵەکە باسیان لەوە کردووە، منداڵەکەیان لەلایەن مامۆستاکەیەوە هەڕەشەی لێکراوە باسی نەکات و شوێنی گوێزان بە جەستەیەوەیە کە بەوشێوەیە ترساندوویەتی.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی عێراق دۆخی كەشوهەوای رۆژانی جەژنی راگەیاند

بابەتی دواتر

دوای هەڵاتنی سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق خێزانەکەی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ پشووی رەسمییە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە…
زیاتر ببینە

هەواڵی پەسەندكردنی سزای چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەتدەكرێتەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ڕەتیدەكاتەوە، سزادانی پێنج چالاكوانەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت. بەشدار…
Total
0
Share