وەزیری سامانە سروشتییەکان: کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت بەمنزیکانە چارەسەردەبن

وەزیری سامانە سروشتییەکان، رایگەیاند، کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت بەمنزیکانە چارەسەردەبن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازیی لە لیو جیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

وتیشی، لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت، کونسوڵی چین نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسیەی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرزنرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشاندا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد کە بەمنزیکانە روو لە چارەسەرکردن دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی ڕێگەیەکەوە هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە کە…
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لەم هەفتەیەدا. موحسین مەندەلاوی،…
Total
0
Share