سروە محەمەد: ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، دووسبەی عێراق دەستدەکاتەوە بە کۆکردنەوەی داهات و پێشبینیدەکەین کە هاتنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێ‌می کوردستان بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سبەینێ لە عێراق پشووی ڕەسمییە و ناتوانن داهات کۆبکەنەوە، دوو سبەی پێنجشەممە حکومەتی فیدراڵ دەستدەکات بە کۆکردنەوەی داهات.

وتیشی، لەسەر ئەم بنەمایە، دەتوانین بڵێین ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە شەش مانگدا لە سلێمانی و هەڵەبجە 255 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئاماری شەش مانگی ڕابردووی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە ئەمساڵ بەراورد بە…
Total
0
Share