پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدیی (چوارشەممەی سوور)ەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت خوشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكات.

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە، لەپێناو ئەو رۆڵەی كە ئێزدییەكان لە گشت كایە ژیارییەكانی كوردستان و لە خەباتی سیاسیی دژ بە دوژمنان و داگیركەران هەیانبووە و چەندین سەركردەو فەرماندەیان لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێدا بە دەستی خۆفرۆشان شەهیدبوون، بۆ سڕینەوەی ئازار و مەینەتیەكانی كەلە ئابی2014دا بە پیلانێكی هاوبەشی ئیقلیمی و خاكفرۆشانی ناوخۆیی لە شەنگال و ناوچەكانی دەشتی نەینەوا بەسەریانهێنرا،لەم بۆنەیەدا جارێكی تر تەئكید لە پشتیوانی و پشتگیری گشت هەوڵێك دەكەینەوە بۆ گێرانەوەی مافە زەوتكراوەكانی ئێزدییەكان و نیشتەجێكردنەوەی ئاوارەكان لەسەر زێدی خۆیان تاكو چیتر وەك كارتێك بۆ مەرامی لایەنێك بەكارنەهێنرێن.

لەكۆتاییدا هیوادارین بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژییەكانی شەنگال و دەوروبەری كە تاكو ئێستا 12 وڵات بەڕەسمی ناساندوویانە، لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانیشەوە بناسرێت و زیانلێكەوتووان و كەسوكاری قوربانییەكان قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید و میلان بلیتی چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگیان بڕی

بابەتی دواتر

سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرجدەكەین و بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share