(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید و میلان بلیتی چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگیان بڕی

ئەمشەو سێشەممە، دوو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، ڕیاڵ مەدرید و ئەی سی میلان بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتاییان بڕی.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای “ستامفۆرد بریج” بووە میوانی چێڵسیی ئینگلیزی، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکەکانی 58، 80 لەلایەن ڕۆدریگۆوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ناپۆلیی ئیتاڵی لە یاریگای “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا” میوانداریی ئەی سی میلانی هاونیشتمانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “ڕۆسۆنێری” لە خولەکی 43 لەلایەن ئۆلیڤێر جیرو-ەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش ڤیکتۆر ئۆسیمین لە کاتی زیادکراودا تۆماریکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (4-0) سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەروەها میلان بە ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (2-1) بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی بڕی.

بابەتی پێشتر

چەند كەسێك هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك لە شارۆچكەی شارەبان و دوو كەسیان كوشت

بابەتی دواتر

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share