زینچینکۆ: ئەگەر خێزانەکەم نەبووایە، ئێستا لە ئۆکرانیا دەجەنگام

یاریزانی ئۆکرانیی یانەی مانچستەر سیتی، ئۆلیکساندەر زینچینکۆ ئاماژە بە ئازارەکانی گەلەکەی دەکات و دەڵێت: ئەگەر خێزانەکەم نەبووایە دەگەڕامەوە دژی روسیا دەجەنگام.

زینچینکۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دژایەتییەکی توندی ڕوسیا دەکات، لە یەکەم شەوی هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر وڵاتەکەی، وێنەیەکی ڤلادیمێر پوتینی بڵاوکردەوە و لەسەری نووسی، “هیوادارم بە خراپترین شێوە بمریت، ئەی بوونەوەر”، بەڵام پۆستەکەی لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرامەوە سڕدرایەوە.

یاریزانەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە گاری لینیکەری ئەفسانەی ئینگلتەرا دەڵێت، “دەتوانم ملیۆنێک وێنە و ڤیدیۆی شارەکانی وڵاتەکەمتان پیشانبدەم، کە وێرانکراون، ئەوەی ڕوودەدات پرۆسەی پاراستنی ئاسایشی ڕوسیا نییە، مەحاڵە، ئەوە جەنگی ڕاستەوینەیە، ئەوەی ڕوودەدات شایەنی قبوڵکردن نییە، پێویستمان بە ڕاگرتنی ئەو جەنگەیە”.

هەروەها دەڵێت، “خەڵکی وڵاتەکەم شتم بۆ دەنێرن، ئەوان خەریکە دەمرن لە برسا، لە ژێرزەمینەکاندا دەخەون و بەردەوام خۆیان شاردووەتەوە، منیش تەنها دەتوانم بگریم، دەمەوێت ڕاستگۆبم لەگەڵتاندا، ئەگەر کچەکەم و خێزانەکەم نەبوونایە، ئێستا دەگەڕامەوە بۆ ئۆکرانیا و دژی روسیا دەجەنگام، من بەو جۆرە لەدایکبووم، خەڵکی وڵاتەکەم دەناسم، بیرکردنەوەیان بە جۆرێکە، دەمرن، بەڵام خۆیان نادەن بەدەستەوە، هەموومان بەو شێوەیە بیردەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس ڕیمۆنتادای مێژوویی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد. یانه‌ی…
Total
0
Share