چەند كەسێك هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك لە شارۆچكەی شارەبان و دوو كەسیان كوشت.
بەپێی زانیارییەكان، رووداوەكە كاتژمێر8:00ی ئەمشەو بووە لە گەڕەكی تەحریری شارۆچكەی شارەبان.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چەند كەسێك لە گەڕەكەكە بینیوویانە ئەو چەكدارانە چوونەتە سەر ماڵی ئەو ماڵە و ژن و پیاوەكەیان كوشتووە.
هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.