فەرید عەبدولعەزیز بازی، بەرپرسی پاسەوانەكانی ئەدهەم بارزانی ئازادكرا

فەرید عەبدولعەزیز بازی، بەرپرسی پاسەوانەكانی ئەدهەم بارزانی ئازادكرا.

 پێشتر ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاندبوو لەسەر بڕیاری بابۆ كوڕە بچووكی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دەستگیركراوە.

هاوكات، شنیار ئەنوەر رۆژنامەنووس و چالاكوان رایگەیاند، دوای ئەوەی كە بابۆم ئاگاداركردەوە كە دەبێت بەزووترین كات بەرپرسی پاسەوانەكەی ئەدهەم بارزانی ئازاد بكات، بەپێچەوانەوە ئەو كارەی كردوویەتی كاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەری لە ئەمریكا، ئەمڕۆ پێیان راگەیاندم كە فەرید عەبدولعەزیز بازی، بەرپرسی پاسەوانەكانی ئەدهەم بارزانی لەلایەن بابۆوە ئازادكراوە.

راشیگەیاند، “من هیچ كێشەیەكی شەخسیم لەگەڵ بابۆ نییە تەنها ئازاردانی خەڵك و ناعەدالەتی تووڕەم دەكات و خۆشحاڵم كە بۆ ئەم جەژنە گەڕاوەتەوە ناو كەسوكاری”.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجی و داهاتی سلێمانی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

لە خوێندنگەیەكی هەولێر دەستدرێژی دەكرێتە سەر كچێكی تەمەن 7 ساڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share