نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجی و داهاتی سلێمانی ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێك نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجی و داهاتی سلێمانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، بۆ دابینكردنی مووچە و خەرجیی دامودەزگاكان سلێمانی رووبەڕووی كورتهێنان دەبێتەوە.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سنووری پارێزگای سلێمانی مانگانە (بۆ مووچە و خەرجی) پێویستی بە 416 ملیار دینارە (370 ملیار بۆ مووچە و 46 ملیار بۆ خەرجی دامودەزگاكان).

دەشڵێت، “وەزارەتی دارایی مانگانە 280 ملیار دینار دەنێرێت و، داوای 90 ملیار دینار لە سلێمانی دەكات تەنها بۆ مووچە، لەكاتێكدا داهاتی مانگانەی ناوخۆی سلێمانی بەپێی سایتی (شەفافیەت) بە تێكڕا بە نزیكەی 60 ملیار دینارە بەوەش كورتهێنانی مانگانەی سنووری سلێمانی 76 ملیار دینارە”.

بەپێی سایتی شەفافیەت داهاتی نەختینەی سنووری سلێمانی لە مانگی شوباتدا 63 ملیار دینار بووە، داهاتی مانگی ئازار 61 ملیار دینار بووە و داهاتی ئەم مانگەش تائێستا گەیشتووەتە 23 ملیار دینار.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش دەخاتەڕوو، بەهۆی ئەو دۆخەوە هەموو پرۆژەیەك وەستاوە و پارە بۆ پرۆژەكان خەرجناكرێت، ئەو بڕیارانەش كە “مەسرور بارزانی دەیدات بۆ پرۆژەكان و خەرجكردنی پارە، تەنها ژمارەیە و یەك دینار نانێرێت”، بەڵكو دەبێت لەسەر داهاتی سلێمانی خەرج بكرێت، هەموو خەرجی فەرمانگەكان وەستێندراوە و خەریكە حكومەت دەوەستێت.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی برسێتیی توند دەدات

بابەتی دواتر

فەرید عەبدولعەزیز بازی، بەرپرسی پاسەوانەكانی ئەدهەم بارزانی ئازادكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەتەنها بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نادات و لەچوارچێوەی عێراقدا بابەتەکە یەکلادەکاتەوە…
Total
0
Share