مەیی ساختە 27 كەس لە هیندستان دەكوژێت

دەسەڵاتدارانی هیندستان رایدەگەیەنن، لانیكەم 27 كەس گیانیان لەدەستداوە دوای خواردنەوەی مەیی ساختە لە ویلایەتی بیهار لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

فرۆشتن و خواردنەوەی مەی لە چەند ناوچەیەكی هیندستان قەدەغەیە، ویلایەتی بیهار یەكێك لەو ناوچانەیە، ئەمەش وادەكات خواردنەوەكە لە بازاڕی رەشدا ساغبكرێتەوە و، ساڵانەش بەهۆی مەیی ساختەوە سەدان كەس گیانلەدەستدەدەن.

بەپێی جیتندر كومار، بەرپرسی پۆلیس لە رۆژی شەممەوە 27 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە و زۆرینەی قوربانییان لە ناوچە هەژارنشینەكانن. بەپێی هەندێك لە میدیاكانیش ژمارەی گیانلەدەستدان بەوهۆیەوە 40 كەسە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پاش لێكۆڵینەوە دەركەوتووە خواردنەوەكە ماددەی میسانۆڵ-یان تیابووە.

لەماوەی سێ رۆژی رابردووشدا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە 174 كەس بە تۆمەتی دروستكردن، فرۆشتن و هاوردەكردنی مەی بەشێوەی نایاسایی دەستگیركراون.

هەروەك زیاتر لە 900 لیتر مەیی ساختەی جۆراوجۆر دەستیان بەسەرداگیراوە و لەناوبراون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی گڕگرتنی نەخۆشخانەیەکەوە 21 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

سیاسەتی پاوانخوازی و خۆسەپێنی بە كەم ئەزموونییەكەیەوە پەیڕەودەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share