كەنێك بەسەر شوانێكدا رووخاو و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دارمانی كەنێك لە نزیك بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای كفری شوانێك كەوتە ژێر تاوێر و بەردی ئەو كەنەوە و گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە لە چەمی گەڕەكی ئەو بەری قەزای كفری كەنێك بەسەرگەنجێكی شوانكارێكدا رووخاو و گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو گەنجە لەدایكبووی 2001 و لەئەنجامدا گیانیلەدەستدا لەئێستادا تەرمەكەی دەرهێنراوە و بەمەبەستی توێكاری ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار دەكرێت.

بابەتی پێشتر

بۆ یەكەمجار لە زانكۆی سلێمانی ماراسۆنێكی فراوان ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی گڕگرتنی نەخۆشخانەیەکەوە 21 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له ‌سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و تا سبه‌ینێ دوانیوه‌ڕۆكه‌ى ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین…
Total
0
Share