پێشبینی دەكرێت چین ببێتە گەورە بەشدار لە گەشەی ئابوریدا لە جیهان لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، بەجۆرێك ئەگەری هەیە پشكی ئەو دوو هێندەی پشكی ویلایەتە یەكگرتووەكان بێت، بەپێی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
راپۆرتێكی ئاژانسی (بلۆمبێرگ) كە پشت بە زانیارییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبەستێت و هەفتەی رابردوو بڵاوبووەوە دەڵێت، بەشداریی چین لە گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی كاریگەر لەسەر كۆی جیهان بگاتە 22.6% و، 12.9% هندستان و 11.3%ی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
بەجوای ئەو وڵاتانەدا هەریەك لە (ئیندۆنیسیا، ئەڵمانیا، توركیا و ژاپۆن) دێن كە هەریەكەیان بە كەمتر لە 3.6%ی لە قەبارەی گەشەی پێشبینیكراو دێن. هەروەها بەشدارییەكانی گەشە لە (بەرازیل، روسیا، هندستان و چین) باشتر دەبێت لە وڵاتانی G7.
سێ لەسەر چوار (75%)ی گەشەی جیهانی لە 20 وڵاتەوە دەبێت، كە زیاتر لە 50%ی تەنها لە (چین، هندستان، ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئیندۆنیسا)ەوە دەبن.
سندوقەكە پێیوایە ئابوریی جیهانی بەڕێژەی نزیكەی 3% گەشە دەكات بەدرێژایی نیو دەیەی داهاتوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی سوود.