قەرەهەنجیر.. دوو برا برایەكی خۆیان كوشت

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 18ی كانونی یەكەم، ڕوداوێكی كوشتن لە ناحیەی قەرەهەنجیر سەر بە پارێزگای كەركوك ڕویدا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی “تۆڕی میدیایی ئێستا” بكوژان و كوژراوەكە برای یەكدین و دانیشتووی گوندی (سوورەدێ)ی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر-ن و ڕوداوەكە لە ماڵی خۆیاندا ڕویداوە، سەرەتا شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبووە، دواتر بكوژەكان كە سۆران فەخرەدین محەمەد و یوسف فەخرەدین محەمەد-ن، براكەی خۆیان بە ناوی نەجمەدین فەخرەدین محەمەد لەدایكبووی 1979ی كوشتووە و هەڵهاتوون.

لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” ڕائید-عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، “هۆكاری شەڕەكە تەنها ناكۆكیی نێوان سێ براكە بووە.”

وتیشی، “تەرمی كوژراوەكە گەیشتووەتە پزیشكیی دادوەریی كەركوك و گولە بەر سنگی كەوتووە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە. تاوانە رێکخراوەکان…
Total
0
Share