لە دەربەندیخان 1500 كیلۆگرام خوارده‌مه‌نیی نەشیاو لەناوبران

قائیمقامیەتی دەربەندیخان دەڵێت، بڕی نزیکەی هەزار و 500 کیلۆگرام كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیی نەشیاوی له‌ناوبردووە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردوەوە، نزیکەی هەزار و 500 کیلۆگرام كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیی نەشیاو و 37 سینیی دروستکردنی سەموون كە خراپبووبوون له‌ناوبران.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە له ‌ئه‌نجامی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی دەربەندیخان، ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ لەناوبراون.

راشیگەیاندووە، خواردەمەنییەكان شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بوون و لە سەموونخانەیەكیشدا (37) سینیی ژەنگگرتوو کە شیاوی بەکارهێنان نەبوون، رادەستی لیژنەکە کراون بە مەبەستی لەناوبردنیان، بۆیە له ‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ سەرجەمی ئەو خواردن و کاڵا و شمەکانە له‌ناوبراون.

 

بابەتی پێشتر

جەنگێکی گەورە لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بەرپا دەبێت

بابەتی دواتر

هێڵكاری بۆ شەقامەكانی سلێمانی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share