درۆگبا لاسایی ئیتۆی کردەوە و شکستی هێنا

ئەفسانەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار و یانەی چێڵسی، دیدیێ درۆگبا شکستی هێنا لە بوون بە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆتدیڤوار.

لە دوایین پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆتدیڤوار، درۆگبا هاوشانی دوو کەسایەتی دیکە خۆی کاندید کرد، بەڵام دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا.

درۆگبا لە قۆناغی سەرەتایی کە پێکهاتوون لە سێ پاڵێوراو، توانی 21 دەنگ لە کۆی 131 دەنگ کۆبکاتەوە، ڕکابەرەکانیشی کە پێکهاتبوون لە، دیالۆ یاسین ئیدریس 59 دەنگ و دیاباتی سوری 50 دەنگیان بەدەستهێنا.

ئەفسانەکەی چێڵسی لە کێبڕکێکە کرایە دەرەوە، تەنها دیالۆ ئیدریس و دیاباتی سوری لەچێوەی ململانێکردندا مانەوە، لە کۆتاییشدا بە ئەنجامی 63 بە 61 دەنگ، دیالۆ بردنەوەی بەدەستهێنا و پۆستی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆتدیڤواری پێسپێردرا.

ساموێل ئیتۆ، ئەفسانەی زیندووی کامیرۆن لە پێشوودا بە هەمان پرۆسەدا تێپەڕی کرد، بەرامبەر بەهێزترین ڕکابەرەکانی بردنەوەی بەدەست هێنا.

بابەتی پێشتر

"پادشای قەرەجەکان" پارێزگاری لە پشتێنی پاڵەوان کرد

بابەتی دواتر

سبەینێ كۆبوونەوە گرنگەکە بەرێوەدەچێت <br> تایبەتە بە دامەزراندن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share