سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپی: ئابووری جیهان بەرەو دابەشبوون هەنگاودەنێت

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپی دەڵێت، ئابووری جیهان بەرەو دابەشبوون بەسەر دوو بلۆکدا هەنگاودەنێت کە یەکێکیان و دەوڵەتێكی زلهێز سەرۆکایەتی دەکات.

کریستیان لاگارد، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپی لە وتارێکدا کەلەبەردەم ئەنجومەنی ئەمریکی ناحکومی بۆ پەیوەندییە دەرەکییەکان رایگەیاند، “ئابووری جیهان بەرەو دابەشبوون بەسەر دوو بلۆکی رکابەردا هەنگاودەنێت کە لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چینەوە سەرۆکایەتی دەکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە ئەوە بە تەواوی هەست پێدەکەین، هەر یەکێک لەو بلۆکانە هەوڵی گەورەکردنی خۆی و لەرێگەی لەخۆکۆکردنەوەی دەوڵەتەکانی دیکە لە دەوری بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی و بەهاکانی دەدات”.

وتیشی، “لایەنێکی باشی ئەم هەنگاوە رەنگە ئەوەبێت سەرۆکایەتی هەر بلۆکێکیان خاوەندی گەورەترین ئابوورییەکانی جیهانن کە ئەمریکا و چینن”.

 

بابەتی پێشتر

خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: بارانەکەی چەند رۆژی رابردوو چەند دەرئەنجامێکی خێرای هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share