خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کرد.

فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “لە پاش ئەوەی شەوی رابردوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بۆ خوێندنەوەی دووەەمی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بەردەوام بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی پێهات و کۆبوونەوەکە هەڵگیرا”.

پێشتر د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە هەفتەی دوای جەژنی رەمەزان پرۆژە یاساکە پەسەند دەکرێت”.

پرۆژە یاسای ئەمجارەی بودجەی عێراق جیاواز لە ساڵانی رابردوو بۆ ساڵی ساڵی دارایی (2023، 2024، 2025) ە کە بە زیاتر لە 200 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و بە گەورەترین بودجە لە مێژووی عێراق هەژماردەکرێت.

لە پرۆژە یاساکەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار و هەر دۆلارێکیش بە هەزار و 300 دینار خەمڵێندراوە.

پێشبینی دەکرێت لەدوای پەسەندکردنی بودجەکەوە بەشێک لە پرۆژەکانی حکومەت دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

مەڵبەندی هەولێری یەكێتی: داوەتکەرانی جەندرمە خاکفرۆشن

بابەتی دواتر

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپی: ئابووری جیهان بەرەو دابەشبوون هەنگاودەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share