گەردوونناسێكی كورد یەكەم رۆژی جەژن دیاریدەكات

گەردوونناسێكی كورد رایدەگەیەنێت، ئێواری پێنجشەممە 20ی نیسان هیلالی یەکشەوەی مانگ لە کوردستان بەچاو دەبینرێت.

لوقمان حەوێز، گەردوونناسی و ئەندامی كۆمەڵەی گەردوونناسی تەكساس رایگەیاند، بەپێی پێوانە گەردوونیەکان مانگ بۆ دیدی ئێمە لە کوردستان سوڕێکی نوێ بەدەوری زەوی دەستپێدەکات بە وردی لە بەرواری 2023/4/20 کە پێنجشەمە دەکات و بەوردیش دەستپێکی ئەو مانگە نوێیە بەپێی تەقویمی قەمەری لە کاتژمێر 7:12ی بەیانی دەبێت بەکاتی هەولێر.

واتە بەپێی پێوانە گەردوونیەکان ئەمە ساتی دەستپێکی مانگێکی نوێیە بەپێی تەقویمی هیجری کە تەقویمێکی مانگییە، بێگومان ئەم کات و دەستپێکە بەپێیی حساباتێكی گەردوونی زۆر وردە بۆ ناوچەکەی ئێمە، وەك ئەوەی لوقمان حەوێز ئاماژەی پێدا.

روونیشیدەكاتەوە، هیلالی یەک شەوەی مانگ بەچاو دەتوانرێت بببینرێت ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 20ی نیسان لە کوردستان یەکسەر دوای خۆرئاوابوون ئەگەر هەور نەبێت، هەروەها دەبێت دوور لە تەپ و تۆز و دوکەڵی شارەکان ئەوە بکرێت، کەواتە ئەگەر لەسەر گردێک یان شوێنێکی بەرز لە دەروازەی شار یان لە دەرەوەی شار ئێوارەی پێنجشەممە یەکسەر دوای خۆرئاوابوون چاو بۆ هیلالی مانگی یەکشەوە بگێڕدرێت ئەوا بەئاسانی دەبینرێت، چونکە مانگ نزیکەی 22 خولەک دوای خۆرئاوابوون ئینجا ئاوادەبێت، ئەوەندەش بەسە بۆ بینینی بەچاو.

سەبارەت بەو خۆرگیرانەش كە رۆژی پێنجشەممە روودەدات، ئەو گەردوونناسە دەڵێت، بەڵێ خۆرگیرانەکە نیمچەییە، بەڵام سەر لەبەیانیەکەی بەکاتی کوردستان روودەدات و تەنیا لە ناوچەکانی ئوسترالیا و رۆژهەڵاتی ئاسیا نزیک زەریای هێمن خۆرگیرانەکە دەبینرێت، تا ئێوارەکەش بەکاتی کوردستان مانگ بۆ دیدی ئێمە له کوردستان بەپێش خۆردا تێپەڕیوە.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵەی گەردوونناسی سعودیە: هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

بابەتی دواتر

هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام گەیشتە زەڕایەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share