عەباس عەراقچی: رێگەیەکی دوورودرێژمان ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستان لەگەڵ واشنتن دەستپێکێکی باشە، بەڵام هێشتا رێگەیەکی دوورودرێژ ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “رێگەی دروستکردنی متمانە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی هێشتا درێژە، هەرچەندە دانوستانەکانی دوێنێ دەستپێکێکی باش بوو”.

وتیشی، دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەنجامدراون و تەنیا پرسی ئەتۆمی خراوەتەڕوو، بۆ ئێمە پیتاندنی یۆرانیۆم لە دەرەوەی بازنەی دانوستانەکاندایە و مافێکە کە دەبێت بپارێزرێت.

لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی دانوستان لەسەر پرسی مووشەک و درۆن، عەراقچی جەختیکردەوە، “هیچ دانوستانێکی لەو شێوەیە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ناکرێت، چ ئێستا و چ لە داهاتووشدا، چونکە ئەوە پرسێکی تایبەتە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share