پوختەى قسەکانی لاپۆرتا لەسەر بابەتی پارەدان بەناوبژیوان

لاپۆرتاى سەرۆکی یانەى بەرشلۆنە کۆنگرەیەکی ڕۆژناوانی ئەنجامدا و ڕوونکردنەوەى تەواوی لەسەر بابەتی پارەدان بە ناوبژیوان دا.

لاپۆرتا هەڕەشەى توندی کردە سەر لالیگا و یانەى ڕیاڵ مەدرید و ئەمەشی کە ڕوودەدات بە هەڵمەتێکی ڕێکخراو داینان.

پێشیوایە پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید هەڵەى کردووە کە بەشداری ئەو هەڵمەتەى کردووە و دەڵێت لە ژێر فشاردا ئەوکارانەى کردووە.

پوختەى کۆنگرە ڕۆژناماوانییەکەى لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە:

/ بەرشلۆنە نمونەیەکە بۆ ڕێز و دادپەروەری

/ ئەمەى ڕوودەدات هەڵمەتێکە دژی ئێمە دەکرێت و ڕێکخراوە

/ بەرشلۆنە هیچ هەڵەیەکی یاسایی ئەنجام نەداوە

/ هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەى کە ئێمە توشی گەندەڵی ناوبژیوانی بوبین

/ دواى ئەوانە دەکەوین کە هێرشیان کردۆتە سەر ئێمە

/ هەموو ڕێکارێکی یاساییمان گرتۆتە بەر

/ تیباس ئەم کەیسەى قۆستەوە بۆ ناشرینکردنی بەرشلۆنە

/ داواى پارە دەکەین وەک قەرەبوو کردنەوە

/ ڕیاڵ مەدرید یانەى ناوبژیوانانە لە ئیسپانیا

/ بەردەوام دەبین لە بەشداریکردن لە سوپەر لیگدا

/ لە ئەوروپا دوورناخرێینەوە

/ هەڵوێستەکەى ڕیاڵ مەدرید لەم کەیسەدا زۆر بێ مانا بوو

/ داوا دەکەم لەو لایەنانەى کە دژمانن بەڵگە بخەنە ڕوو

/ بەشێک لەم هەڵمەتە سیاسییە چونکە ئێمە یانەى کەتەلۆنیاین

/ داوا دەکەم نیگرێرا قسە بکات بە ڕوونی

/ بەرگریی لە بەرشلۆنە دەکەین تا دواین هەنگاو

/ پەیوەندیمان لەگەڵ یۆێفا زۆر بەهێزە و هیچ کێشەیەکمان نییە

/ چوارشەمەى داهاتوو بەشداری کۆبونەوەى لالیگا دەکەم

/ پەیوەندیمان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگا خراپ دەبێت بەم کەیسە

/ بیرم لە وازهێنان نەکردۆتەوە و بەهەموو شێوەیەک بەرگریی لە بەرشلۆنە دەکەم

/ قسەم لەگەڵ پیرێز کرد بەڵام بیانوەکانیم بەدڵ نەبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ یوڤی کوتا به‌زه‌ویدا و یونایتد ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد

  له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد. یه‌کێک له‌…
Total
0
Share