ڕایەڵەی یانەکانی “لالیگا” بەرشلۆنە پەکدەخات

ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا “لالیگا”، داوای لە یانەی بەرشلۆنە کردووە ڕێژەی ساڵانەی داهات و خەرجیات هاوتا بکاتەوە.

خاڤیێر تیباس، سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی “لالیگا” ڕایگەیاندووە، “بەهۆی بەرزکردنەکانەوە، ئیدارەی بارسا مافی 700 ملیۆن یورۆی فرۆشتووە، ڕێژەی خەرجیاتیان لە قۆناغێکی مەترسیداردایە و پێویستیان بەوەیە تێچووەکان لە 650 ملیۆنەوە بۆ 450 ملیۆن کەمبکەنەوە.”

بەپێی سەرچاوەکانی ئیسپانیا، بارسا پێویستی بە هاوتاکردنەوەی (200) ملیۆن هەیە، ئەوەش دەرگای گواستنەوەکان بە ڕوویاندا دادەخات، نەک هەرئەوە، بەڵکو ناچاردەبن چەند یاریزانێک بفرۆشن بۆ ڕزگاربوون لەو قەیرانە داراییەی لە داهاتوودا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

لەو بارەیەوە ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا هۆشداریی بە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە داوە، کە ئامادەنین داهاتووی “لالیگا” بەهۆی هەڵەی کارگێڕیی دارایی یانەیەکەوە بخەنە مەترسییەوە، داواشیانکردووە بە زووترین کات بڕیارەکانیان جێبەجێبکرێت.

بابەتی پێشتر

بزوێنەرێکی ئەڵمانی دەخرێتە سەر ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسكیلێك برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share