ژمارەی کوژراوانی سڤیل لە سودان لە 100 کەس نزیکدەبێتەوە

کۆمەڵەی تەندروستیی سودان رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە وڵاتەکەدا لانیکەم 97 هاوڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و 365 کەسی دیکەش برینداربوون، لە کاتێکدا دانیشتووانی خرتووم ئێستا بێ ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاریین.

بەپێی ئەوەی سەندیکای پزیشکانی سودان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاندووە، ژمارەی کوژراوانی پێکدادان و ئاڵۆزییەکانی سودان بۆ 97 کوژراو و ژمارەیەکی زۆر بریندار بەرزبووەتەوە.

سەندیکاکە دەڵێت، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە سودان، لە رۆژی شەممەوە زیاتر لە 97 کەس کوژراون و روونیشی کردەوە کە ئاماری تەواوی ئەوانە نییە کە بەهۆی پێکدادان و ئاڵۆزییەکانەوە کوژراون بەڵکو ژمارەیەکی زۆر هەن کە بەهۆی نەگەیشتنیان بە نەخۆشخانەکان یان چوونیان بۆ شوێنە ئەهلییەکان تا ئێستا تۆمارنەکراون.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری خەڵکی شاری خرتوومەوە بڵاویکردەوە، ئێستا شارەکە لە دۆخێکی خراپدایە دابڕاوە لە ناوچەکانی دەوروبەری، کاڵا خۆراکییەکان لە دەرەوە ناگەنە ناو خرتووم بۆیە ئەگەری نەمان و کەمبوونەوەی خۆراک هەیە لە شارەکە.

راشیگەیاند، ئەگەری هەڵاوسان هەیە لە کاڵا و ماددە خۆراکییەکانی شارەکەدا و توانای کڕین و بازرگانیی بچووکی کەمکردووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

كەشوهەوای جەژن ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

شاندی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share