دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و كەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆی دەستەی كەشناسیی عێراق، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممەی داهاتوو كەش باراناوی دەبێت.
پێشبینیدەكرێت هەردوو رۆژی پێنجشەممە و هەینی بارانببارێت و رۆژی شەممەی داهاتووش ئەگەری نمەباران لە چەند شار و ناوچەیەك هەیە، وەك راگەیەندراوەكەی كەشناسی ئاماژەی بۆ كردووە و دەڵێت، “لە ناوچەكانی باكوور باران و هەورەبروسكە دەبێت و لە ناوەڕاست نمەباران و لە باشووریش كەش نیمچەهەور دەبێت”.
هاوكات بەپێی راگەیەندراوی بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و سبەینێ سێشەممە کەش لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.