هاژە عومەر بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم دەڵێت، “لە راستی دا خێرو سەدەقە نابێت باس بكرێت، بەڵام ئەمە بۆ هاندانێكە بۆ خەڵكی كە بە پێی توانا هاوكاریی فەقیرو ھەژار بكەن، جا مەرجیش نییە خێرو سەدەقە تەنها لە مانگی رەمەزان بكرێت، بەڵكو دەبێت لە ھەموو كاتێكدا چاومان لەسەر فەقیرو ھەژار بێت و ھاوكاریان بكەین”.
دەشلێت، “سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەرفەتی پێدام لەم مانگە پیرۆزەدا زیاتر لە 60 ماڵ بەسەر بكەمەوە بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك و گۆشت و بڕێك پارە”.