فیلیپی داوای لێبوردن لە هاندەرانی ئینتەر و کۆرییا دەکات

بەرگریکاری بەرازیلیی یانەی لازیۆ، لویز فیلیپی ڕامۆس داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەی ئینتەر میلان و خواکین کۆرییای هێرشبەری ئەو یانەیە دەکات.

شەوی ڕابردوو دوای کۆتاییهاتنی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئینتەر میلان و لازیۆ، کە بە بردنەوەی هەڵۆکانی پایتەخت بە ئەنجامی (3-1) کۆتاییهات، لویز فیلیپی لەکاتی چوونەدەرەوە لە یاریگا بازێکی بەرزی دا و خۆی فڕیدایە سەر شانەکانی خواکین کۆرییا، بەڵام لەو کاتە نەگونجاوەدا هێرشبەرەکەی ئینتەر تووڕەیی نیشاندا و بەهۆیەوە بەریەککەوتن لەنێوان یاریزانانی هەردوو یانە ڕوویدا، داوەریش بە کارتی سوور فیلیپی لە یاریگا کردە دەرەوە.

لەو بارەیەوە فیلیپی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی، “دەمەوێت لەبارەی لێکەوتە خراپەکانی ئەو ڕەفتارەوە بدوێم کە ئەنجاممدا، سەرەتا دەمەوێت ئەوە بزانن کە ڕێزێکی زۆرم بۆ یانەی ئینتەر میلان و هاندەرانی و هەر یانەیەکی گەورە هەیە، ئێمە پڕۆفیشناڵین و کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان دەکەین و ڕێزی ڕکابەرەکانیشمان دەگرین”.

هەروەها نووسیویەتی، “لە کۆتایی یارییەکەدا کاتێکم زانی لە جۆش و خرۆشدا بازمداوە بۆسەر شانەکانی توکۆ “خواکین کۆریا”، چونکە ئەو یەکێکە لە هاوڕێ هەرە نزیک و خۆشەویستەکانم کە تۆپی پێ پێیبەخشێوم، ئێمە بە خێزانیی هاوڕێ و هاوکاری یەکدین و هەمیشە نزیکبووین لەیەکدییەوە، زۆرم حەزکرد لە کۆتایی یارییەکە لەئامێزی بگرم و گاڵتەوگەپی لەگەڵدا بکەم، چونکە هاوڕێیەتیمان ڕێگە بەوە دەدات، بەڵام جۆش و خرۆشم زۆربوو، دەبوو باشتر بیربکەمەوە و بمزانیایە ئەو کاتە کاتی گاڵتەوگەپ نییە، بۆیە داوای لێبوردن لەهەر کەسێک دەکەم هەستی بە کەمتەرخەمی و سوکایەتی کردبێت، چونکە من بەهیچ شێوەیەک مەبەستم سوکایەتیکردن نەبوو”.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. دوو خوشک لەناو گۆمێکی ئاودا خنکان

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی لەیادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس گەڕایەوە

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، سێرجیۆ ڕامۆس قۆناغی چارەسەر و پشوودانی تێپەڕاندووە و گەڕاوەتەوە سەر یەکەی مەشقوڕاهێنانەکان. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share