(ڤیدیۆ) ناپۆلی بەبێ گۆڵ بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا یەکسانبوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (30)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ناپۆلی یەکسانبوونی به‌رامبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا تۆمارکرد.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (30)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی له‌ یاریگای خۆیدا “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا” میوانداریی یانەی هیلاس ڤیرۆنای کرد، یارییەکە به‌بێ گۆڵ (یەکسانبوون) کۆتاییهات.

سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی هێرشبەران بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و گەڕانەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین بۆ پێکهاتەی “پارتینۆپێ”، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی ڕکابەر.

بەپێی ئەنجامەکە، ئەستێرەکانی ناپۆلی ژماره‌ی خاڵه‌کانیان گه‌یانده‌ (75) و بە جیاوازی (14) خاڵ بەرامبەر لازیۆ لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی خولی ئیتاڵیا جێگیربوون، هەروەها یانەی هیلاس ڤیرۆنا بە (23) خاڵەوە چووە پلەی (18)ی ڕیزبەندیی کالچیۆ.

بابەتی پێشتر

لایپزیگ 3-2 ئاوگسبۆرگ

بابەتی دواتر

سیستانی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share