بانکی ناوەندی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

 کۆی گشتی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار بووە.

بانکی ناوەندیی عێراق لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 844 ملیۆن و 627 هەزار و 921 دۆلاری فرۆشتووە، بە بڕی  211 ملیۆن و 156 هەزار و 980 دۆلار رۆژانە.

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی رابردوودا رۆژی یەکشەممە بووە، کە فرۆشی 281 هەزار و 889 هەزار و 29 دۆلار بووە، لە کاتێکدا کەمترین فرۆش لە رۆژی چوارشەممە بووە، کە فرۆشی 157 هەزار و 564 هەزار و 543 دۆلار بووە.

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە 681 هەزار و 777 هەزار و 921 دۆلار، کە بە ڕێژەی 76.11% زیادیکردووە.

 

بابەتی پێشتر

سودان.. هەوڵ بۆ ئەنجامدانی كودەتا دەدرێت

بابەتی دواتر

سانێ نەیهێشتووە مانێ دەربکرێت !

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share