تیک تۆک لە بەشێکی ئەمریکا بەتەواوی قەدەغەدەکرێت

بەکارهێنانی تیک تۆک گورزێکی نوێی بەرکەوت لەڕووی سنووردارکردنییەوە، لە کاتێکدا ئەنجومەنی ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا یاسایەکی بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تیک تۆک لەو ویلایەتە دەرکرد.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ناوخۆیی مۆنتانای ئەمریکا دەنگیدا بە قەدەغەکردنی “ تیک تۆک ” بە کۆی 54 دەنگی بەڵێ، لە بەرامبەر 43 دەنگی نەخێر.

بڕیارە یاساکە رەوانەی پارێزگاری ویلایەتەکە بکرێت، بۆئەوەی پەسەندی بکات و دوای ئەوە راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

یاساکە کۆمەڵێک بەڵگە سەبارەت بە قەدەغەکردنی دەخاتەڕوو، لەوانە تۆمەتەکانی پەیوەست بە چاودێری لەلایەن حکومەتی چینەوە .

یاسادانەران دەڵێن ئەپەکە هانی چالاکییە مەترسیدارەکان دەدات لەناو هەرزەکاراندا.

بەپێی یاساکە لە ئەپستۆرەوە قەدەغەدەکرێت ئەپڵیکەیشتنی تیک تۆک بەردەستبێت بۆ بەکارهێنەران بەڵام ئەوانەی ئێستا بەکاریدەهێنن رێکاریان بەرامبەر ناگیرێتەبەر.

هەروەها پێشێلکردنی یاساکە دەبێتە هۆی غەرامەکردنی بە بڕی 10 هەزار دۆلار.

نزیکەی نیوەی ویلایەتەکانی ئەمریکا بە مۆنتانا و حکومەتی فیدراڵیشەوە ئەو ئەپڵیکەیشنە لە مۆبایلە حکومییەکان قەدەغە دەکەن، بەڵام بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە لەبەردەستی خەڵکدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
زیاتر ببینە

حەوت لە مەترسیدارترین زەیتەکان بۆ تەندروستیت کە دەبێت لێیاندووربکەویتەوە

لە کۆتاییەکانی سەدەی 20دا بەهۆی توێژینەوە بەردەوامەکان لەبارەی سوودەکانی بەکارهێنانی زەیتەکان “ڕۆنی شل” لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی…
Total
0
Share