کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیا جیاکانی بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوەدەکات کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
پێشبینییەکانی کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێک پەڵەهەوری جیا جیا، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی پێشوو.
هەروەها سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێک پەڵەهەوری جیا جیا، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.