44000 تۆن برنج گەیشتە عێراق

تەنها بە یەك كەشتیی بارهەڵگر، 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، “كەشتیی بارهەڵگری “AFRICAN ISABELE” گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسڕ و 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندیی هەڵگرتووە كە جۆرێكی باشە و لە بەشەخۆراكی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، لەگەڵ گەیشتنی بارە برنجەكەدا، پشكنینی سەرەتایی بۆ بۆ برنجەكە كراوە و دەزگای كوالێتیی كۆنترۆڵ بەدواداچوون و پشكنینی تاقیگەیی بۆ شیاویی برنجەكە بۆ خواردن دەكات، دواتر رەوانەی گشت پارێزگاكان دەكرێت بۆ ئەوەی بدرێت بە بریكارەكانی خۆراك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی هەولێرەوە هاتووەتەوە.. خاوەنی تۆڕێکی گێچەڵپێکردنی سیاسی و سەرمایەداران ‏دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق خاوەنی گەورەترین تیمی گێچەڵپێکردن و وەرگرتنی پارەیان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیرکرد، کە کەسانی سیاسی، سەرمایەدار…
Total
0
Share