بۆچی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێناكاتەوە؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە، توركیا و عێراق هەردوولایان داوای قەرەبوو دەكەن و ئەوەش وایكردووە هەناردەی نەوتی هەرێم تا ئێستا دەستپێنەكاتەوە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نـەوتی هەرێم پەیوەندی بە توركیاوە هەیە كە داوای قەرەبوو دەكات و عێراقیش هەمان داوای هەیە و تاوەكـو ئێستا هەردوولا لەسەر ئەم پرسە نەگیشتوونەتە رێككەوتن.

ئاشكراشیكرد، بەپێی بەدواداچوونەكانمان ئێستا بەرهەمهێنان لە زۆرینەی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان وەستاوە، چونكـە عەمباری پێویست نییـە بۆ عەمباركردنی نەوتی خاوی بەرهەمهاتووی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند، پرسی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان و كرێی دەرهێنان وپارەی كۆمپانیاكان دەبێت لە پڕۆژە یاسای نەوت و گازدا یەكلابكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە پارشێودا پارچە مووسێك لە سورێنچكی كچێكی تەمەن 17 ساڵدا دەرهێندرا

بابەتی دواتر

ئەو فیلەی بەهۆی گەشتیارانەوە بڕبڕەکانی پشتی ناڕێکبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share