بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سبەینێ لەسەرجەم پارێزگاکان کرایە پشووی رەسمی.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاردراوە، بەبۆنەی یادی هەشت ساڵەی سەرکەوتن بەسەر چەکدارانی داعشدا سبەینێ چوارشەممە لەسەرجەم پارێزگاکان پشووی رەسمی دەبێت.
بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تا ئێستا حکومەتی هەرێمیش هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.